کلپتۆکراسى
Ji Wîkîpediya
فەرمانڕەوایەتی دزوجەردە (Kleptocracy)
کلپتۆکراسى، (جاروبار بە Cleptocracy دەنووسرێت) (رەگى ئەم وشەیە لە کلپتۆ Klepto واتە دزوجەردە + کراسى Cracy واتە فەرمانڕەوایەتى ھاتووە بە ماناى فەرمانڕەوایەتى دەوڵەت لەلایەن دزوجەردەوە)، زاراوەیەکى نەخوازراوى نارەسمیە و بەکاردەھێندرێت بۆ حکومەتێکى گەندەڵ لە بەڕێوبردنى داھاتى گشتیدا بە ماناى ئەوەى بەڕێوبردنەکەى وا نەخشە بۆکێشراوە کە بەشێوەیەکى سەرەکى ھەڵدەستێت بە بەخێوکردن ء پشتگیریکردنى دەوڵەمەندى تاکەکەسى ء دەسەڵاتى سیاسى بەرپرسە حکومیەکان ء دارودەستەکانیان (کلپتۆکراتەکان).
لەبەرئەوەى دیموکراسى دزینى ئاشکرا بۆ بەرژەوەندى راستەوخۆى تاکەکەسى بەمەبەستى پشتگیریکردن بۆ ماوەیەکى دریژخایەن ء مانەوە لە دەسەڵاتدا قورسترء زەحمەتتر دەکات، بۆیە رژێمە کلپتۆکراسیەکان زۆرجار رژێمى دکتاتۆرین یان ھەندێک شێوازی ترى حکومەتى ئۆتۆکراتین (تاکڕەوین).
فەرمانڕەوایەتى کلپتۆکراتى واتە ئابوورى وڵات بخرێتە ژێر خزمەتى بەرژەوەندیەکانى کەسانى کلپتۆکرات. وڵاتە دابەشکراوەکان ئەوانەى سەروەتء سامانیان لەرێگەى دەسبەسەر داگرتنء داچۆڕینى سەرچاوە سروشتیەکانەوە بەدەست دێت (وەک ئەڵماس ء نەوت لە چەند حاڵەتێکى گرنگى کەمدا) لەوانەیە بە شێوەیەکى تایبەت ببن بە کلپتۆکراسى. ئابووریە دووبارە دابەشکراوەکان ئەوانەى سامانیان لە رێگەى سیستەمى باج وەرگرتنەوە بەدەست دێت سنورێکى سروشتى دیاریکراویان ھەیە لەبارەى ئەوەى تا چ رادەیەک دەتوانن سیاسەتى کلپتۆکراسیان فراوان بکەن لەسەر خەڵکى خۆیان بەبىَ شڵەژاندنى حکومەتەکەیان لە رێگەى فراوانکردنى دەسەڵاتیان بۆ پشتگیریکارانیان یان دوورخستنەوەى وەبەرھێنەرانى داھات لە وڵاتەوە یان وایان لێبکرێت کرێکار و سەرمایەیان بکێشنەوە. کاتێک ئابووریە دووبارە دابەشکراوەکان ھەڵدەستن بە دەرخستنى ئامانجە کلپتۆکراسیەکان، ئەوان ئەمە لە رێگەى بەکارھێنانى باج کە کۆکراوەتەوە لە خەڵکى ئاسایی بە مەبەستى ھاریکاریکردنى پشتگیریکارانى حکومەت ئەنجامدەدەن. نمونەش بۆ گروپە ئاساییەکان کە جێگاى سەرنج راکێشانن: ھێزە چەکدارەکانء سوودوەرگرانى خۆشگوزەرانیەکانء قوتابیانء کارمەندە مەدەنیەکانء جوتیارەکانء خانەنشینەکانء ... ھتد.
دروست کردنى سیستەمێکى کلپتۆکراسى پشتگیریکراو لەلایەن دکتاتۆریەتەوە بەشێوەیەکى ئاسایی دەبێتە مایەى چەندین ساڵ لە قاتوقڕىء ئێشءئازار بۆ بەشێکى زۆرى ھاوڵاتیان وەک لەناوچونێک بۆ کۆمەڵگەى مەدەنىء سەروەرى یاسا دادەنرێت. سەرەڕاى ئەمەش، کلپتۆکراتەکان بەشێوەیەکى رۆتینى گرفتە ئابوورىء کۆمەڵایەتیەکان پشتگوىَ دەخەن لە رێگەى گەڕانیان بەدواى کۆکردنەوەو بەدەستھێنانى سامانء دەسەڵاتى زیاتر.
ھەندێک لە چاودێران زاراوەى (کلپتۆکراس) بەکاردێنن بۆ بە بێبایەخدانانى ئەو پرۆسە سیاسیانەى رێگە بە کۆمپانیا گەورەکان دەدەن تا کاریگەر بن لەسەر سیاسەتە سیاسیەکان. (رالف نادر) بە پىَ ى ئەم مانایە بۆ ئەم وشەیە، ولایەتە یەکگرتوەکان بە کلپتۆکراس لە ماوەى ھەڵمەتەکانى سەرۆکایەتى ساڵى 2000دا ناودەبات. زاراوەیەکى ترى زیاتر وورد بۆ ھەمان ئەم کاریگەریە لەسەر وڵات زاراوەى پلوتۆکراسى یە Plutocracy .
پلەدارکردنى نێودەوڵەتى دیوەدەرى (شەفافیەت) لە سەرەتاى 2004دا، رێکخراوى دژە گەندەڵى چاودێرى (نێودەوڵەتى دیوەدەرى) ھەڵسا بە بڵاوکردنەوەى لستێک کە بە باوەڕى ئەو ئەمانە دە خۆدەوڵەمەندکەردترین سەرکردەن لە ماوەى ئەو چەند ساڵەى رابردودا. بە پىَ ى بڕى ئەو پارەی کە گوایە دزراوە ( بە دۆلارى ئەمریکى)، ئاوا یە:
- سەرۆکى پێشووى ئەندەنوسیا سوھارتۆ (15ملیار– 35ملیار)
- سەرۆکى پێشووى فلیپین فێردیناند مارکۆس (5ملیار – 10ملیار)
- سەرۆکى پێشووى زاییر مۆبوتو سیسی سیکۆ (5ملیار)
- سەرۆکى پێشووى نێجیریا سانی ئەباچا (2ملیار –5ملیار)
- سەرۆکى پێشووى یوگسلاڤیا سلۆبۆدان میلۆسڤچ (1م)
- سەرۆکى پێشووى ھاییتى جین-کلاود دوڤالێر (300ملیۆن – 800ملیۆن)
- سەرۆکى پێشووى پیرۆ ئەلبێرتۆ فوجیمۆرى (600ملیۆن)
- سەرۆک وەزیرانى پێشووى ئۆکرانیا پاڤلۆ لازارێنکۆ (114ملیۆن – 200ملیۆن)
- سەرۆکى پێشووى نیکاراگوا ئەرنۆڵدۆ ئەلمێنا (100ملیۆن)
- سەرۆکى پێشووى فلیپین جۆزێف ئیسترادا (78ملیۆن – 80ملیۆن)

