Here naverokê

Bikarhêner:Adilshaswary

Ji Wîkîpediya, ensîklopediya azad.

خوا ئه‌و زاته‌ مه‌زن و گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نی‌ چه‌ندین ناوی‌ جوان و پڕ واتایه‌ و 99 ناویان له‌ قورئانی‌ پیرۆز و فه‌رمووده‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ نازداردا هاتوون، خوای‌ گه‌وره‌ به‌دیهێنه‌ری‌ گه‌ردوون و هه‌موو بوونه‌، توانا و ده‌سه‌لاَتداره‌ به‌سه‌ر ته‌واوی‌ شته‌كاندا، هه‌رخۆشی‌ ئه‌و ئازادییه‌ی‌ فه‌راهه‌م كردووه‌ بۆ مرۆڤ و په‌ری‌ تا بتوانن (به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ عه‌قڵ و ئاوه‌ز و كتێبه‌كانی‌ خۆی‌ كه‌ره‌وانه‌ی‌ لای‌ پێغه‌مبه‌رانی‌ (د.خ) كردوون) ئیمانی‌ پێ‌ بهێنن. یه‌كێك له‌ ناوه‌ دیاره‌كانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ (الله) یه‌، وه‌ك له‌ قورئانی‌ پیرۆزدا هاتووه‌: (الله نور السماوات و الارض).خوای‌ گه‌وره‌ سیفاتی‌ حه‌وتن قه‌دیمن وه‌ك زات خارجن له‌ ده‌رك عه‌قڵی‌ مه‌خلوقات له‌زاتی‌ پاكی‌ حه‌ق جیا نابن بوون و هه‌ن و ئه‌بێ‌ هه‌ر ببن (حیاة‌) و (علم) و (ارادة‌) و (قدرة) (سمع) و (بصر) و (كلام)، به‌ سیححه‌ت زییندویی‌ و زانیین مه‌یل و ته‌وانین بیستن و بینین گوفتوگۆی‌ شیرین.