Bikarhêner:Karatedoakoi
بودهیدهارما بناسه![biguhêre | çavkaniyê biguhêre]
له نووسینی: مامۆستا شاخه‌وان که‌ریم ئاکۆی پشتێنی ڕه‌ش و 4 دان له یه‌کێتی کاراتێی جیهانی و یه‌کێتی کاراتێ-دۆی هۆڵه‌ندا ڕاهێنه‌رو ناوبژیوانی فه‌رمی له کاتا و کومیتێ WebSite: www.akoi.net G-mail: karatedoakoi@gmail.com
بودهیدهارما 482-539 یه‌کێک بوو له مامۆستا به‌ناوبانگه‌کانی ئایینی بودهی.
وه له هه‌مانکاتدا ناوبانگی رۆیشتبوو به داروما دایشی له ناو ژاپۆنییه‌کان و پو تا مۆ له ناو چینی یه‌کان.
که به دامه‌زرێنه‌ری بیر‌و رێچکه‌ی زه‌ن-ی بودهی یه‌کان ناسراوه له مێژوودا. بودهید هارما شازاده‌یه‌ک بووه له بنه‌ماڵه‌ی سادیلی و له باشووری هیندستان هاتۆته ژیان.
بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچونه‌کانی هیندستانی به‌جێهێشتووه به‌ره‌و چیای سه‌رکه‌شی هیمالایا سه‌رکه‌وتووه بۆ تیبت و له‌وێوه‌ش به‌ره‌و چین هه‌نگاوی ناوه. که ئه‌و ده‌مه وو تی قه‌یسه‌ری چین بووه. له هه‌مان کاتیش‌دا به ئایین بودهی بووه، به‌ڵام پزیشکه‌کانی هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه که ئه‌و بیرۆکه‌یه له مێشکی ده‌ربکه‌ن و به کاره‌کی باشیان نه‌زانیوه بۆ ئه‌و!
به‌ڵام ئه‌و داوای له بودهید هارما کردووه که ئه‌و بیرۆکه‌یه له‌و ناوه (هیمالایا) بڵاو بکاته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌رستگا دروستبکات و پاره‌و خشل و به‌خشیشه‌کی باشی پێ بدات، به‌ڵاو ئه‌و گوێی بۆ فه‌رمانه‌که‌ی شل نه‌کردووه و له ساڵی 526 زایینی به‌ره‌و چیای بێره‌نووری سونگ کۆچی کردووه که په‌رستگای ناوداری شاولـین له‌وێ بنیات نراوه. کاتێک سه‌یری ده‌روێشه‌کانی (مۆنیک) کرد بینی ئه‌وانه له‌رووی فیزیکه‌وه له‌ش و لاره‌کی لاوازیان هه‌یه و وه‌ک ده‌روێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست راهێنان ئه‌نجام ناده‌ن و هه‌ندێکیان ده‌ستیان یان پێیان لاواز‌و بێتوانایه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی که خه‌ڵکی باکوورن پێیان به‌هێزه‌وه ده‌ستیان لاوازه، که‌چی ئه‌وانه‌ی باشوور به پێچه‌وانه‌وه، چونکه زیاتر له به‌نده‌ره‌کان خه‌ریکی کاری ده‌ستین.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و بۆ پته‌و کردنی له‌ش ولاریان چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی نوێی بۆیان داهێنا، به‌ڵکو سوودبه‌خش بێت بۆیان. که بریتی‌بوو له هونه‌ری جه‌نگی. هه‌روه‌ها په‌یمانی ئه‌وه‌ی لێیان وه‌رگرت که به هیچ شێوه‌و مه‌رامێک نابێت ئه‌وهونه‌رو یارییه به‌کاربهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ته‌نها رێگای ئه‌وه‌ی پێدان که‌له‌به‌رامبه‌ر دزو جه‌رده‌و رێگره‌کان بۆیان هه‌یه که به‌رگری پێ له‌خۆیان بکه‌ن.
بۆیه له یه‌کێک له حیکمه‌کانی شاولیـن دا ده‌ڵێن: ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری شه‌ڕ بێت، بێ قه‌یدو شه‌رت دۆڕاوه!.
مێژووی هونه‌ره جه‌نگییه‌کان زۆر ئاڵۆزه‌و، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر روون و ئاشکرایه پێش بودهییه‌کانی ئه‌و هونه‌ره له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌ر هه‌بووه‌وگرنگی پێدراوه‌و تاکو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن له‌و رێگه‌یه‌دا.
نووسینی: شاخه‌وان که‌ریم ئاکۆی