Gotûbêja bikarhêner:217.31.177.116
Bi xêr hatî! Lê kek Xaled, wusa nabe. Gotarên te bi vî rengî nabin. You cannot put every kind of article here. They have to be of an encyclopedic character and explain a topic from a neutral point of view and without a politcal tendency. If you do not change them, we may have to delete them. --Erdal Ronahi 17:27, 25 tebax 2006 (UTC)
كاریگه‌رى ووڵاته گه‌وره‌كان له‌سه‌ر كوردستانى باشوور به‌شى دووه‌م دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراق خالید عه‌لى فه‌ره‌ج ـ سوید
به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌واییه‌ی كه له ماوه‌ى حوكمڕانى به‌عسیه‌كاندا ده‌كرا له عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستى سه‌دامه‌وه زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق كه‌وتنه به‌ره‌ی دڵه‌ڕاوكێیه‌كى ئه‌كتیڤه‌وه ده‌مێك له‌ترسى گرتن و ئیعدامكردن ده‌مێكى تر له ترسى بوونه سووته‌مه‌نى جه‌نگى ناوخۆ و جه‌نگى ده‌ره‌كى ژیانى عێراقیه‌كان هه‌میشه وه‌ك تۆم و جێرى له فڕكان فڕكاندا بوو، هه‌رچه‌نده ناڕه‌وایى به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد ته‌نیا هاتنى سه‌ددام نه‌بوو و به‌ڵكو زامه‌كانى قوڵتر و ئازاره‌كانى كوشنده‌تر بوو، كێشه‌ى گه‌وره‌ى گه‌لى كوردى باشوور به‌زۆر لكاندنى نیشتیمانه‌كه‌یانه به عێراقى عه‌ره‌بیه‌وه كه مێژوویه‌كى پڕ له‌نه‌هامه‌تى داونه‌تێ و هه‌ر له‌ئه‌نجامى ئه‌و به‌زۆر لكاندنه‌وه سه‌دان هه‌زار ڕۆڵه‌ى شه‌هید و هه‌زارن گوندى كاول كراوه و بگره كوردستان بوو به تاقیگه‌یه‌كى هه‌وا لێ بڕینى مرۆڤ و كیمیاوى به‌سه‌ردا بارین، مێژووى ده‌سه‌ڵاتى به‌زۆرلكێنراوى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌یرانى كۆتایى هاتنى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م له ئه‌نجامى ململانێى نێوان ده‌وڵه‌ته چاوچنۆك و گه‌وره‌كانى ئه‌وده‌مه، كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر خاكى كوردستان ڕاسته‌وخۆ بوو، به‌تایبه‌تى كه پاش جه‌نگه‌كه نیشتیمانى كورده‌كان كرایه كێشه‌یه‌ك له‌نێوان توركیا و به‌ریتانیا به ناوى كێشه‌ى موسڵه‌وه كه پێویسته وورده‌كاریه‌كانیشى بزانین بۆ پته‌وكردندى پاكانه‌ى خه‌باتى ئازادیخوازى گه‌له‌كه‌مان٠٠٠
ململانێى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانه‌وه وه‌ك له به‌شى یه‌كه‌مدا باسم كرد جه‌نگێكى فره‌لایه‌نه‌ى سه‌پاند به‌سه‌ر گه‌لاندا، خواستى ده‌سه‌ڵات فراوانكردن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى نه‌خشه‌یه‌كى نوێ كه‌له‌گه‌ڵ بازاڕ و خواستى ئه‌و ده‌مه‌ى ده‌سه‌ڵاتداراندا بگونجێ له‌سه‌رووى لیستى هۆكانى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه بوو، به‌ئاشكراو به‌نهێنى خاكى گه‌لانیان له‌ناو خۆیاندا دابه‌ش ده‌كرد، له‌پێناوى په‌لهاویشتندا په‌یمان به‌ستن و دژایه‌تى یه‌كتریان ده‌كرد، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕوسیاى قه‌یسه‌رى له‌گه‌ڵ ئیتالیا به‌ره‌یه‌كیان بۆ خۆیان دامه‌زراندبوو به‌ناوى هاوپه‌یمانه‌كان، كه له‌ڕاستیدا هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ى خۆیان بوو له‌ترسى ئه‌ژدیهاكانى ئه‌ڵه‌مانیا و یابان له‌لایه‌ك و ده‌ستبه‌سه‌را گرتنى میراتیه‌كه‌ى عوسمانیه‌كان له‌لایه‌كى تره‌وه، عوسمانیه‌كان به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و دواكه‌وتنى هه‌نگاوه‌كانى له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا هێزێكى واى پێ نه‌مابوو كه به‌قنج و قیتى جارانى ببینرێ هه‌ربۆیه ناویان لێنابوو ده‌وڵه‌ته نه‌خۆشه‌كه، وه‌ك په‌له‌گۆشتێكى به‌رده‌م چاو برسیه‌كانى ئه‌وده‌مه وابوو. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه‌وه هاوپه‌یمانه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵوێستى یه‌كتریان ده‌زانى كه‌وتنه لێكۆڵینه‌وه و په‌یمانێكیان دا به‌یه‌كترى كه هیچ مه‌رجێك بۆ شه‌ڕ وه‌ستان دانه‌نێن به‌بێ ئه‌گادارى یه‌كترى، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر سوور بونیان بوو له‌سه‌ر میراتیى عوسمانیه‌كان، له‌سه‌ر حسابى به‌ره‌كانى شه‌ڕ و گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت له گه‌وره‌ترین شه‌ڕدایه و بۆ ئه‌وه‌ش به‌ریتانیه‌كان هێزێكى زۆر گه‌وره‌تریان هێنابووه ته‌نیشتى توركه‌كان له چاو فه‌ره‌نسیه‌كاندا، به‌ریتانیا سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ڕوسیاى هاوپه‌یمانى ته‌نها به‌رگرى له‌خۆى بكات به‌رامبه‌ر به سنووره‌كانى عوسمانى و نه‌چنه ناو خاكى عوسمانیه‌كانه‌وه. كاتێك هێشتا عوسمانیه‌كان به‌شدارى شه‌ڕیان نه‌كردبوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه ( ئیدوارد گراى ) له‌گه‌ڵ ده‌ستپێ كردنى جه‌نگه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند ( ئه‌گه‌ر توركیا لایه‌نى ئه‌ڵه‌مانیا بگرێت، ئه‌و كاته پێویسته بوونى نه‌مێنێت (١). هه‌روه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیاش س.د.سازانۆڤ له ١٠ / ٨ / ١٩١٤ دا بۆ سه‌فیره‌كه‌ى نووسى له توركیا كه له‌كاتى لایه‌نگیرى توركیا بۆ ئه‌ڵه‌مانیا ده‌توانین هه‌موو بونێكى بسڕینه‌وه... ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ڕوسیا كه هاوپه‌یمانه‌كانى چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كرد ده‌بوایه بوه‌ستێنرێت له‌م ڕووه‌وه و له ئه‌نجامى ووتووێژدا به په‌یمانى ( سایكس ـ پیكۆ ) گه‌یشتن. به‌ریتانیه‌كان هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌ى ڕوسیایان ده‌دا چ له‌ڕووى مه‌یدانى شه‌ڕه‌وه یان له هێڵى به‌رگریدا و له‌به‌ر ئه‌وه ڕووسه‌كانیان وا تێگه‌یاند بوو كه بوونى عوسمانیه‌كان به‌نده به بوونى ئه‌ڵمانیاوه و له‌كاتى كۆتایى پێهێنانى ئه‌ڵه‌مانه‌كاندا هه‌موو شتێك به‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێوه ده‌بێت، ته‌نانه‌ت مه‌لیك جۆرجى پێنجه‌م به‌باڵیۆزى ڕوسیاى ووت كه پێویسته ئه‌سته‌نبوڵ بۆ ئێوه بێت. فه‌ره‌نسیه‌كانیش چاویان بڕیبووه سوریا و فه‌له‌ستین، ئه‌م ململانێ گه‌رمه له‌سه‌ر خاكى عوسمانیه‌كان پێویستى به‌وه ده‌كرد هه‌ڵوێستیان ڕوونتر بێت. له‌ئاستى چاوتێبڕینى فه‌ره‌نسیه‌كان له خاكى عوسمانیه‌كان ڕوسیا هیچ به‌رهه‌ڵسیه‌كى نه‌بوو و لازاریف به ئاشكرا ده‌ریخست كه چاره‌نووسى میراتى عوسمانیه‌كان ئه‌بێت له‌گه‌ڵ له‌نده‌ندا باسى بكه‌یت نه‌ك بترسبورگ. له‌كۆتایى ئه‌و مشتومڕانه‌دا به‌شێوه‌ى كارى دیپلۆماسى و له سه‌ره‌تاى مانگى ئازارى ١٩١٦ دا جۆرج پیكۆ و مارك سایكس گه‌یشتنه بترسبۆرگ بۆ تێگه‌یاندنى ڕوسه‌كان له‌و قۆناغه‌ى خویان پێى گه‌یشتوون، لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وام بوو تا له ڕۆژانى نێوان ٩ ـ ١٦ / ٥ / ١٩١٦ له له‌نده‌ن قۆناغى كۆتایى ڕێككه‌وتنێك داڕێژرا كه به په‌یمانى نهێنى سایكس ـ پیكۆ ناسراوه كه شێوه‌كارێكى ده‌قاو ده‌قى داگیركه‌رانه بوو. به پێى ئه‌و په‌یمانه و ئه‌و شوێنانه‌ى كه به‌ر فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌كه‌وت پێك هاتبوو له به‌شى ڕۆژئاواى سوریا و لوبنان و كیلیكیا و عینتاب و ئۆرفه و ماردین و دیاربه‌كر و هه‌كارى، هه‌روه‌ك له نه‌خشه‌كه‌دا ناوچه‌ى A كه‌پێك هاتووه له ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا و ولایه‌تى موسڵ ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى فه‌ره‌نسى بێت. به‌ركه‌وته‌ى به‌ریتانیه‌كانیش باشوورى سوریا و هه‌ردوو ولایه‌ته‌كانى به‌غدا و به‌سره،( له‌مه‌دا به‌ریتانیه‌كان ده‌یانویست كه فه‌ره‌نسا بكه‌وێته نێوانیان له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆریه‌تى ڕوسیا هه‌ربۆیه ڕ‌ازى بوو كه ولایه‌تى موسڵ بداته فه‌ره‌نسیه‌كان ). فه‌له‌ستینیش بكه‌وێته ژێر سه‌رپه‌رشتى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كه ڕوسیا له‌سه‌رى ڕێكبكه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى به‌ڵشه‌فیه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕوسیا له كار‌و بارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ریتانیه‌كان كێچ كه‌وته كۆڵیان بۆ ئه‌وه‌ى كه ولایه‌تى موسڵ بخه‌نه سه‌ر میراتى خۆیان بۆ ئه‌وه‌یش پێویسته سایكس ـ پیكۆ گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت، لوید جۆرج ده‌ڵێ كاتێك كلیمنسو دواى جه‌نگ هات بۆ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵیدا بووم به‌ناو هه‌موو شاردا تا ناو باڵیۆزخانه و هه‌روه‌ك دانیشتوانیش به‌گه‌رمى پێشوازیان لێ‌كرد، كاتێك گه‌یشتینه ئه‌وێ پرسیارى لێكردم كه چیت ده‌وێت له فه‌رنسا تا بۆت بهێنم به‌تایبه‌تى؟ ڕاسته‌وخۆ له وه‌ڵامدا ووتم ده‌مه‌وێت موسڵ بخه‌مه سه‌ر عێراق و فه‌له‌ستینیش بكه‌وێته ژێر سایه‌ى به‌ریتانیاوه، كلیمنسو ڕ‌ازى بوو به‌بێ لێكۆڵینه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌مان به‌نوسراو نه‌بوو به‌ڵام كلیمنسو له‌كاتى لێدوانه‌كاندا له‌سه‌ر قسه‌كه‌ى خۆى مابوو (٢). به‌ڵام كلیمنسو له كاتى لێدوانه‌كه‌دا ٣ مه‌رجى دانا بۆ ئه‌وه‌ى كه موسڵیان بداتێ ١ـ فه‌ره‌نسا به‌شێكى له نه‌وته‌كه‌ى موسڵدا هه‌بێت. ٢ـ به‌ریتانیا پشتگیرى له فه‌رنسا بكات له‌كاتى هه‌ر ڕێگریه‌كى ئه‌مه‌ریكیه‌كاندا. ٣ـ دیمه‌شق و حه‌ڵه‌ب و ئه‌سكه‌نده‌رونه له‌ژێر ئینتیدابى فه‌ره‌نسیدا بن، كلیمنسو له‌و كاته‌دا نه‌یزانى له‌ده‌ست دانى موسڵ چ زه‌ره‌رێكى گه‌وره بوو ودوایى له ٢٢ ى مایسى ١٩١٩ دا به لوید جۆرجى ووتبوو ئه‌گه‌ر بمزانیایه موسڵم نه‌ده‌یانێ(٣)٠ پێش مۆركردنى شه‌ڕوه‌ستانى مندروس به‌ریتانیا هه‌ردوو ویلایه‌تى به‌سره و به‌غداى داگیر كردبوو، په‌یمانه‌كه له ٣٠/١١/١٩١٨ به‌سترا و له نیوه‌ڕۆى ڕۆژى دواییه‌وه كارى پێده‌كرا كه هێزه‌كانى به‌ریتانیا ١٢ میل له شارى موسڵه‌وه دوور بوون، به پێى په‌یمانه‌كه ده‌بوایه به‌ریتانیا له سنوورى ئه‌و كاته زیاتر هیچ شوێنێك داگیر نه‌كات و هه‌نگاو نه‌نێت, به‌ڵام هه‌ر دواى هێزه بڵاوه‌كه‌ى توركیا كه‌وتبوون و له ماوه‌یه‌كى كورتدا كه‌ركوك و هه‌ولێریشیان گرت٠ له سلێمانی شێخ مه‌حمود له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه كه جێیانهێشتبوو كرابووه حاكمدار. به‌ریتانیه‌كانیش جۆره‌ها به‌ڵێنیان ده‌دایه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى ناوچه‌كه بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ، شێخ مه‌حمود به‌نهێنیه‌وه په‌یوه‌ندى پێوه‌كردن و موقه‌ده‌م عێزه‌ت تۆپچى و ئه‌حمه‌د فایه‌قى وه‌ك نوێنه‌ر به‌نامه‌یه‌كه‌وه نارده لاى ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌ریتانیا له كفرى و نامه‌كه گه‌یشته سێر ئه‌رنۆلد ویڵسن له به‌غدا كه وه‌ك فرسه‌تێك وابوو ڕاسته‌وخۆ میجه‌ر نۆئیلى نارده سلێمانى پاش كۆبوونه‌وه له ١/١١/١٩١٨ دا شێخ مه‌حمود كرایه حاكمدار به‌ناوى به‌ریتانیاوه و مێجه‌ر نۆئیلیش كرایه ده‌مڕاستى، ئه‌م شێوه حوكمه و هه‌وڵى به‌رده‌وامى گه‌لى كورد بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئاواته‌كانى گه‌لى كوردستان كه داننان به‌مافه‌كانیان له‌سه‌ر كاغه‌ز ببینن و په‌یمانێكیان له‌مێژوودا بۆ نوسرا به‌ناوى په‌یمانى سیڤه‌ره‌وه(٤)، به‌م كاره به‌ریتانیا به‌شێكى گرنگى ولایه‌تى موسڵیان خسته ژێر ڕكێفى خۆیان به‌بێ ته‌قه. له ٢/١٢/١٩١٨ دا عه‌قید لچمن گه‌یشته موسڵیش و داواى چۆڵكردنى توركه‌كانى له على احسان پاشا كرد، هه‌رچه‌نده به پێى خاڵى ٧ و ١٦ ى په‌یمانى شه‌ڕبه‌ستنه‌كه مێسۆپۆتامیا به‌ر به‌ریتانیا ده‌كه‌وت به‌ڵام كێشه‌یه‌ك سه‌رى هه‌ڵدا كه ئایا ولایه‌تى موسڵ ده‌گرێته‌وه؟
توركه‌كان كه‌وتنه لێدوان له‌سه‌ر ماناى مێسۆپۆتامیا، به‌ریتانیه‌كان به‌لایانه‌وه گرنگ بوو كه به‌لاى خویاندا بیشكێننه‌وه چونكه شوێنێكى دابه‌شكراوى ناو ڕێككه‌وتننامه‌ى سایكس ـ بیكۆ بوو كه پاشان له ڕێككه‌وتننامه‌ى سانڕیمۆدا له‌ده‌ست فه‌ره‌نسیه‌كانیشیان ده‌رهێنا(٥)، بۆ تێوه‌نه‌گلانى ماناى مێسۆپۆتامیا به‌ئاواته‌كه‌یانه‌وه زیاتر سیاسه‌تیان به‌كار هێنا كه ته‌نیا فرسه‌تێك بوو بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ولایه‌ته‌كه، بۆ نمونه له ٧/١٢ دا ئارنۆلد ویڵسن له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى هیندى برقیه‌یه‌كى نارد كه به‌یاننامه‌یه‌كى به‌ریتانى فه‌ره‌نسى بوو و پێشنیارى كرد كه پارێزگار كردنى هه‌موو عێراق بدرێته به‌ریتانیه‌كان. وه‌زاره‌تى هیندى له وه‌ڵامدا عێراقى كرد به دوو به‌شه‌وه باكور و باشوور و داواى هه‌ڵوێستى وڵسنیان كرده‌وه وڵسن له وه‌ڵامدا نووسى پێویسته هه‌ر ٣ ویلایه‌تى به‌سره و به‌غدا و موسڵ یه‌كه‌یه‌كى ئیدارى بن و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیه‌كى چالاكى به‌ریتانیادا بێت، هه‌روه‌ك نوسیبووى كه عه‌ره‌به‌كان دژایه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن بۆ ژێر ده‌سته‌ڵاتى توركیا و مه‌مله‌كه‌تێكیشیان ناوێت كه له‌ژێر سایه و یارمه‌تى به‌ریتانیادا نه‌بێت بۆ ئه‌مه‌یش هه‌رسێ ویلایه‌ته‌كه له‌ژێر سایه‌ى مه‌لیكێكى عه‌ره‌بى و نوێنه‌رى به‌ریتانى كه گونجاوترین كه‌سیش سێر برسى كۆكسه باشترین چاره‌سه‌ره و ٤ كه‌سایه‌تى عه‌ربیشى بۆ مه‌لیكایه‌تى پێشنیار كرد٠ له ٣٠ ى تشرینى دووه‌مى ١٩١٨ دا وه‌زاره‌تى هیندى برقیه‌یه‌كى نارد بۆ وڵسن و داواى لێ كرد كه هه‌ڵوێستى عێراقیه‌كان وه‌ربگرێت له‌سه‌ر ئه‌م سێ خاڵه (٦)٠ ١ـ ئایا دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بى له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى به‌ریتانیا به چاك ده‌زانن كه له سنوورى باكورى موسڵه‌وه بێت تا كه‌نداوى فارسى؟ ٢ـ ئه‌گه‌ر باشه ئایا ده‌یانه‌وێت له‌ژێر سایه‌ى ئه‌میرێكى عه‌ره‌بیدا بێت؟ ٣ـ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش (واته ئه‌میرێكى عه‌ره‌بى) كێ كاندید ده‌كه‌ن؟
بۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌یش دانیشتوانى ناو شارى موسڵ به‌یانێكیان نوسى و سه‌رپه‌رشتى به‌ریتانیایان پێ باشبوو تا كاتێك جوتیاره‌كان خۆیان ده‌گرن و چاكسازى ده‌كرێت، پێشتریش ڕ‌اپۆرتێكى لجمن ( لجمن له شۆڕشى عشریندا شۆڕشگێره‌كان له نزیك موسڵه‌وه كوشتیان.) كه له ٢٢/٩/١٩١٨ دا ڕونكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ده‌رباره‌ى دانیشتوانى پارچه‌كانى تر‌ى ویلایه‌ته‌كه ڕه‌وانه كردبوو كه هه‌موو گاوره‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى به‌ریتانیادان و كه‌پێشتریش لایه‌نگرى فه‌ره‌نسیه‌كان بوون هه‌ڵوێستیان گۆڕیوه چونكه دژى حاكمى دێرزۆرن ته‌نها له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌كه‌ونه ژێر حوكمێكى عه‌ره‌بیه‌وه، هه‌رچى یه‌زیدیه‌كانیش هه‌یه سه‌ركرده‌یه‌كى موسوڵمانیان ناوێت بۆ ناوچه‌كه‌یان. كورده‌كانیش كه دوو له‌سه‌ر سێى ویلایه‌تى موسڵ پێك ده‌هێنن دژى حوكمێكى عه‌ره‌بین، له‌كۆتایى دا نوسیویه‌تى ده‌ره‌به‌گ و خاوه‌ن موڵكه‌كان ته‌نیا چینێكن كه‌له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكى عه‌ره‌بیدابن ( ئه‌مه‌یش ڕێخۆشكه‌رێك بوو بۆ ده‌ستخستنه ناو كار‌و بارى ناوچه‌كه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كورده‌كانیش له خه‌باتدا بوون بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ هیچ هه‌ڵوێستێكیان بۆ ئه‌و وه‌ڵامه وه‌رنه‌گیرا). هه‌رچه‌نده هه‌ڵوێسته گشتیه‌كه‌ى دانیشتوانى ویلایه‌تى موسڵ به ڕه‌فز بوو و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ویلایه‌تى به‌غدا و به‌سره‌دا به به‌ڵێ به‌سترا به‌یه‌كه‌وه و هه‌ربۆیه خواستى ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى بووه زۆرینه و هه‌ڵوێستى دانیشتوانى ناوچه كوردیه‌كان بوو به ژێره‌وه و به‌زۆر لكێندران به‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كه خواستى دانیشتوانى به‌غدا و به‌سره‌ى له‌سه‌ر بوو ( ئینگلیزه‌كان مه‌به‌ستیان بوو بۆیه وا ده‌رچوو )، له‌م هه‌ڵوێسته‌ى به‌ریتانیا ته‌نیا گه‌لى كورد زه‌ره‌رمه‌ند بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خواستى به‌ریتانیه‌كان ده‌مه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بى بوو نه‌ك عێراقى به‌هۆى جیاوازى هه‌ڵوێستیشه‌وه به‌رامبه‌ر به‌ریتانیا له نێوان كورده‌كان و عه‌ره‌به‌كاندا كه‌به‌رژه‌وه‌ندى عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا یه‌كى ده‌گرته‌وه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كى تریشه‌وه بوونى چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى تر‌ى عه‌ره‌بى هه‌ر له‌ژێر سایه‌ى به‌ریتانیادا كاریگه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى هه‌ردوو له ئینگلیزه‌كان و عه‌ره‌به عێراقیه‌كانیش هه‌بوو بۆ له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ى زیاتر، و له‌سه‌ر حسابى كورده‌كان فرسه‌تێكى باش بوو بۆ په‌لهاویشتنێكى زیاتر بۆ ئینگلیزه‌كان و گه‌وره‌كردنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كه له به‌رژه‌وه‌ندى به‌ریتانیه‌كاندا بوو٠ ئه‌و بڕیاره له‌دوایدا كێشه‌ى بۆ به‌ریتانیه‌كانیش دروست كرد و له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى شۆڕشى عشرین پرۆفیسۆر كریاجین له ساڵى ١٩٢٢ دا نوسیویه‌تى و ده‌ڵێ توندڕه‌وى سه‌رۆكى پارتى سه‌ربه‌ست و سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا كه ئیستیغلالى وه‌ك ده‌ڵێ فه‌شه‌لى ( موغامه‌ره‌كه‌ى لوید جۆرج و چه‌رچڵ) ى كرد له مێسۆپۆتامیا هۆى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى عشرین بوو و با داوا بكرێت له حكومه‌تى به‌ریتانیا كه واز له ویلایه‌تى موسڵ و به‌غدا بهێنێت و ته‌نیا به‌سره بهێڵێته‌وه.(٧)٠ به‌ڵام به‌ریتانیا بۆ ئه‌و لكاندنه هۆ و بیانووى لاى خۆى دروستكردبوو چ له‌ڕووى ئابووریه‌وه و چ له ڕووى سیاسیه‌وه، هۆى لكاندنه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه
١ـ تێچونى سه‌ركوتكردنى خه‌باتى گه‌لى كوردستان و زۆر بوو و به‌لكاندنى به ده‌وڵه‌ته نوێكه‌وه ئه‌و تێچوونه له‌سه‌ر شانى به‌ریتانیا نه‌ده‌ما٠ ٢ـ په‌یمانێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته نوێكه‌دا به‌سترابوو كه مافى ده‌رهێنانى نه‌وت درابویه به‌ریتانیا و كوردستانیش نه‌وتى زۆرى هه‌بوو و به‌لكاندنیه‌وه ئه‌و په‌یمانه كوردستانیشى ده‌گرته‌وه‌٠ ٣ـ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كوردى به‌سه‌رۆكایه‌تى شێخ مه‌حمود كه دژایه‌تى به‌ریتانیاى ده‌كرد ترسى بۆ دروست كردبوون كه ببێته پێگه‌یه‌كى سه‌ربه شۆره‌وى٠ ٤ـ بوونى ئاژاوه و ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك له نێوان گه‌لانى ده‌وڵه‌ته نوێكه‌دا ئاسانكاریه‌كه بۆ دامركاندنه‌وه‌ى به‌رهه‌ڵستى كه له‌دژى به‌ریتانیا بكرێت٠ ٥ـ بوونى گه‌لى كورد له ئێران و توركیا و بوونیشیان له‌ژێر سایه‌ى به‌ریتانیا بیانوویه‌كى باش ده‌دات به‌به‌ریتانیا له‌كاتى دژایه‌تى كردنى ئه‌و وڵاتانه و ئاسانكاریشه بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا٠ ٦ـ كێشه دروست كردن بۆ خه‌باتى ئازادیخوازى گه‌لانى ژێر ده‌ستى به‌ریتانیا. (٨)٠
كاتێكیش كێشه‌كه گه‌یشته كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان و بیانووى هێنایه‌وه بۆ شێوه‌ى ده‌نگ وه‌رنه‌گرتنى دانیشتوان و دژایه‌تى كردن به‌رامبه‌ر به زۆرلكاندنه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند كه ١ـ له‌كاتى ده‌نگدانێكى وادا جگه له ڕۆشنبیره‌كان، خه‌ڵكى ئاسایى به‌گرنگیان نه‌زانیوه چونكه به‌رژه‌وه‌ندى ڕاسته‌وخۆیان نه‌بووه ٢ـ ئه‌گه‌ر ده‌نگدان به باشترین ڕێگه داده‌نرێت به‌ریتانیا داوا ده‌كات كه له ناوچه‌ى باكورى موسڵدا بكرێت. كه ده‌نیشتوانه‌كه‌ى ئاشورى و چه‌ند خێڵێكى كوردیش كه داوایان پێشكه‌ش به حكومه‌تى عێراق كردووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند خێڵێكى عه‌ربیدا ٣ـ له‌كاتى ده‌نگداندا با هه‌موو هێزه‌كانى توركیا و عێراق و به‌ریتانیا له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنن ٤ـ خێڵه‌كانى سه‌ر سنوورى باكورى عێراق ناكرێت ده‌نگیان وه‌ربگیرێت له‌به‌ر ئاژاوه‌چیه‌كان ٥ـ عه‌ره‌ب و یه‌زیدى و جوله‌كه و گاور و كلدانیه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراقدا بن به‌ڵام ئاشوریه‌كان و نه‌ستوریه‌كان نه توركیایان ده‌وێت و نه عێراق ئه‌وانى تریش كه توركمانه‌كانن ڕێژه‌یه‌كى كه‌من و هیچ كاریگه‌یه‌كیان نابێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه، ئه‌مانه نیوه‌ى ویلایه‌ته‌كه پێك ده‌هێنن و هه‌ڵبژاردن سوودى نیه. نیوه‌كه‌ى تریش كه كورده‌كانن ناتوانن هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌ربڕن٠ به‌ئاشكرا دیار بوو كه بیانووه‌كانیان ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا بوو و لیژنه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان هه‌موو بیانووه‌كانى ڕه‌ت كرده‌وه(٩)٠
به‌ریتانیا ته‌نیا له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدا بوو كه ئه‌و ولایه‌تى موسڵه‌ى له سه‌ره‌تاوه سه‌ر به جه‌زیره بوو بلكێنێت به مێسۆپۆتامیاوه كه هه‌ر له كاتى داگیر كردنیه‌وه ناوه‌كه‌ى گۆڕى له مێسۆپێتامیاوه بۆ عێراق، دانیشتوانه‌كه‌ى ده‌یانزانى ئه‌م ناوه له عێراقى عه‌ره‌بى و عێراقى عه‌جه‌میه‌وه هاتووه كه له كۆتایى سه‌ده‌ى یانزه‌دا به‌كار هێنراوه و عێراقى عه‌جه‌مى واته به‌شێك له ئێرانى ئێستا‌و به‌شێك له ولایه‌تى موسڵ، عێراقى عه‌ره‌بیش له هیت ـ تكریت زیاتر سه‌رناكه‌وێت واته زنجیره چیاكانى حه‌مرین. پێش ئه‌و كاته هه‌رگیز دانیشتوانى كوردستان ناوى عێراقیان بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌كارنه‌هێناوه ته‌نیا عه‌ره‌به‌كان ئه‌و ناوه‌یان به‌باشتر بوو له مێسۆپۆتامیا چونكه ووه‌شه‌یه‌كى عه‌ره‌بى بوو(١٠)٠ پاشان لیژنه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه توركیا مافى به‌سه‌ر ولایه‌تى موسڵه‌وه ماوه، به‌ڵام عێراقیه‌كانیش مافى مانه‌وه‌یان هه‌یه له سنوورى سیاسى و ئابووریه‌كدا كه بیانپارێزێت به‌تایبه‌تى توركیا چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت واز له عه‌ره‌به‌كان بهێنێت بۆ بڕیارى چاره‌نووسى خویان. لیژنه‌كه ئه‌وه‌یشى ده‌ر خست كه عێراق بار‌و دۆخى ناوخۆى جێگیر نیه به‌هۆى نه‌بونى ئه‌زمونى سیاسى و بوونى جیاوازى سوننه و شیعه‌كان و په‌یوه‌ندى نێوان كورد و عه‌ره‌ب پێویستى به ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه بو پاراستنى، ئه‌م هۆیانه له‌وانه‌یه عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببات ئه‌گه‌ر به‌بێ یارمه‌تى بمێننه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه لیژنه‌كه بڕیارى دا كه ئینتیداب به‌رده‌وام بێت به شێوه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان عێراق ـ به‌ریتانیا بو ماوه‌ى ٢٥ ساڵى تر و له‌كاتى ته‌واو بوونیدا باشتر وایه ولایه‌تى موسڵ بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ توركیا. پاشان له‌كاتى كۆتایى هاتنى ئینتیدابى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان و كۆتایى په‌یمانى عێراقى ـ به‌ریتانى ئه‌گه‌ر هه‌ندێ دڵنیا بوون نه‌درێته كورده‌كان كه توركیا به‌باشتر ده‌زانن ئه‌وا بارودۆخى سیاسى ترسناك ڕوو ده‌دات(١١)٠
له ڕۆژى ١٦ / ١ / ١٩٢٥ دا كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان كۆبوویه‌وه و سه‌رۆكى دادگا نوێنه‌رى توركیاى بانگ كرد بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌دا به‌ڵام له‌وێ نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه سكرتێرى گشتى نامه‌یه‌كى خوێنده‌وه كه له ڕوشدى به‌گه‌وه له‌هه‌مان ڕۆژدا پێى گه‌یشتبوو، له‌نامه‌كه‌دا هاتووه و ده‌ڵێ هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه پێشكه‌شمان كردووه بۆ ڕێككه‌وتن و ئاسانكاریه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه كه ده‌ورى ناوبژى ببینێت هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بوو و له‌به‌رئه‌وه‌ى كه کۆمه‌ڵه وه‌ك ناوبژیوان كارى نه‌كردووه هه‌موو پێشنیاره‌كانى كۆنى ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و له‌كۆتایى نامه‌كه‌ى ڕوشدى به‌گدا هاتووه كه مافى توركیا به‌سه‌ر خاوه‌ندارێتى هه‌موو ولایه‌تى موسڵ هه‌رماوه(١٢). پاشان ( ئۆستن ئۆوندن ) بڕیارى كۆتایى لیژنه‌كه‌ى خوێنده‌وه و ووتى ( لیژنه‌كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه چاره‌سه‌رى ململانێكه بێویژدانى ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانى لیژنه‌ى كۆتایى جێ به‌جێنه‌كرێت. هه‌روه‌ك به‌وردى هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر هه‌موو چاره‌سه‌رێكى پێشنیاركراو كراوه تا لیژنه‌كه گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ى كه دوو بۆچوون دیارى بكات ١ ـ لكاندنى هه‌موو به‌شه‌كانى باشوورى هێلى بروكسل به عێراقه‌وه ٢ ـ دابه‌شكردنى ناوچه‌كه له ئاستى زێى بچوكدا هه‌روه‌ك به‌هۆى ئاڵۆزى كێشه‌كه و ئه‌رك له‌سه‌ر شانى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه و هاوڕێكانیان ده‌ركه‌وت كه بۆچونى یه‌كه‌م گونجاوتره(١٣)٠٠
لكاندنى كوردستان به عێراقى عه‌ره‌بیه‌وه و كردنیان به گه‌لێكى بنده‌سته به‌پیلانى بێگانه زه‌ره‌ر و زیانێكى زۆرى گه‌یانده گه‌لى كورد چ له‌ڕووى ئابوورى و چ له‌ڕووى مرۆڤایه‌تى و پێشێلكردنى مافه‌كانیه‌وه، ساڵه‌هاى ساڵ گه‌نجه‌كانیان ده‌كوشتن و به‌رهه‌مه‌كانیان به‌تاڵان ده‌بردن و ماڵیان كاول ده‌كردن به‌روبوومى ووڵاته‌كه‌یان له‌برى هه‌موو خۆشیه‌كى ژیان كه پێیانى ببه‌خشێت ده‌كرایه چه‌ك و ده‌كرایه كیمیاوى و ئاگر و ئاسن و گه‌له‌كه‌یان پێ له‌ناو ده‌برد، تاكه‌كانى كۆمه‌ڵى كوردستان كه‌سانى ئاسایى و مرۆڤى ئاسایین هه‌ربۆیه هه‌ستیان به‌و كێشانه كردووه و له خه‌باتێكى درێژخایه‌ندا بوون بۆ به‌دیهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان، بۆ له‌ناوبردنى خه‌باته‌كه‌یان سه‌روت و سامانێكى زۆرى هه‌موو عێراقییه‌كان به‌فیڕۆ ده‌درا ئه‌مه نه‌ك هه‌ر پێشێلكردنى گه‌لى كوردى پێوه بوو به‌ڵكو گوزه‌رانى هه‌موو عێراقیشى به‌ره‌و خراپتر ده‌برد، ووڵاتێك بوو كه سه‌ركوتكه‌رى دیمو‌كراتى بوو سه‌ركوتكه‌رى مرۆڤایه‌تى بوو به‌زۆر ناوچه‌كانیان ده‌كرده موڵكى گه‌لێكى تر كه‌خۆیان شوێنى تریان به‌جێده‌هێشت، شه‌ڕى سه‌پێنراو به‌سه‌ر گه‌لێكى بێ پشتیوان ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه بوو كه سه‌ددام ئاو و زه‌وى به‌خشیه ئێران بۆ له‌باربردنى شۆڕشى كورد كه هۆى سه‌ره‌كى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى عێراق ئێران بوو، واته ناكۆكى و ئاژاوه‌ى ناوه‌وه پاڵپێوه‌نه‌رى سه‌ره‌كى بوو بۆ شه‌ڕى ده‌ره‌كى، عێراقێك كه به‌زۆر لكێندرابێت به‌یه‌كه‌وه و پاكانه‌یه‌كى ده‌ره‌كى و داگیركه‌رانه‌ى هه‌بێت هه‌ر ئه‌و عێراقه ده‌بێت كه هه‌موو خۆشیه‌كانى تیا كۆكرابوویه‌وه بۆ ته‌نیا چینێك كه به‌ئاره‌زووى خۆیان هه‌ڵس و كه‌وتیان به به‌رو بوومى ووڵاتێكى نه‌وتیه‌وه ده‌كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ى ته‌نیا به‌فیڕۆ دانى ووزه‌ى مرۆیى و دواخستنى هه‌نگاوه‌كانى كۆمه‌ڵگاكه بوو له‌ئاستى نه‌ك هه‌ر جیهانى به‌ڵكو ناوچه‌ییش، بۆ نمونه ووڵاتێكى وه‌ك ئیماراتى عه‌ره‌بى كه ووزه‌ى مرۆییه‌كه‌ى له‌ئاستى ته‌نیا شارێكى عێراقدایه و به‌روبومى ووڵاته‌كه‌یشیان له نه‌وته‌كه‌ى ئێمه نه‌وتتر نیه سه‌ره‌ڕاى بوونى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى و سروشتى تر كه ده‌مانتوانى به حوكمێكى دیموكراتیانه چه‌ند ده‌وڵه‌تى وه‌ك ئیمارات په‌نجه‌ى چاولێكردنمان بۆ ڕاكێشن نه‌ك په‌نجه‌ى ئامۆژگارى بۆ دیكتاتۆرێكى بێ وێنه و پێى بڵێن به‌سه بڕۆ با گه‌ل ڕزگارى بێت له‌نه‌هامه‌یته‌كانت٠ بوونى ده‌وڵه‌تێكى چه‌ند نه‌ته‌وه‌یى به‌زۆر لكێنراو هه‌میشه دواكه‌وتوو و پڕ له ئاژاوه ده‌بێت هۆى سه‌ره‌كى ده‌بێت بو داواكردنى جیابوونه‌وه له‌لایه‌ن بێبه‌شه‌كانه‌وه و به پێچه‌وانیشه‌وه سه‌رهه‌ڵدانى دیمو‌كراتى و یه‌كسانى نێوان گه‌لانى ناو ده‌وڵه‌تێك خواستى پێكه‌وه ژیان زیاد ده‌كات هه‌وڵى به‌ره‌و پێشه‌وه بردن گه‌وره ده‌بێت گوزه‌رانى نه‌وه‌كانیان دڵنیاتر ده‌بێت، كه‌واته دواى ڕوخانى ڕژێـمى دیكتاتۆرى با هه‌وڵى بنیاتنانى ئه‌و دیموكراتیه بده‌ین كه له‌گه‌ڵ گه‌ل و نه‌ته‌وه پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌نگاو بنێین و شوێنمان هه‌بێت. به‌یه‌كگرتنى خۆویستى له‌گه‌ڵ گه‌لێكى وه‌ك عه‌ره‌بدا كه‌مێژوویه‌كمان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه ئاسانتره له‌م قۆناغه‌دا تا له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانى خۆمان له توركیا، ده‌كرێت عێراق بكرێته ده‌وڵه‌تێكى دیمو‌كراتى كه ژیانمانى تیا مسۆگه‌ر بكردێت، ئاماده‌كردنى عه‌ره‌به‌كان بۆ دیموكراتیه‌ت ئاسانكارى ژیانى خۆمانه، كردنه پشتیوانى مه‌سه‌له‌كه‌مانه بۆ دواڕۆژێكى ڕووناكتر، ئه‌گه‌ر نه‌وه‌كانیشمان جیابوونه‌وه هه‌ڵبژێرن پێویستیان به پشتیوانى گه‌لان و شۆڕشگێڕانى گه‌له سه‌رده‌سته‌كانمان ده‌بێت. نه‌چووه بچێ و كاتمان له‌به‌رده‌مدا ماوه... بۆ دیموكراتیزه كردنى عێراق و هیوامان مافى چاره‌ى خۆنوسینه‌٠٠٠
كۆتایى به‌شى دووه‌م
سه‌رچاوه
١ - د. كمال مضهر أحمد ـ أضواء على قضایا دولیة في الشرق الأوسط ـ ص ١٢٧
٢ - د. كمال مضهر أحمد ـ أضواء على قضایا دولیة في الشرق الأوسط ـ ص ١٥١
٣ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص٨
٤ - له ١٠/٨/١٩٢٠ دا هاوپه‌یمانه‌كان له‌گه‌ڵ توركیاداپه‌یمانێكیان مۆر كرد به‌ناوى په‌یمانى سیڤه‌ر كه شێوه‌یه‌كى یاسایى دا به ڕيككه‌وتننامه‌ى سان ڕیمۆ و یاساى ماندێت( الانتداب ). له خاڵى ٩٤ عێراق خرایه ژێر ماندێته‌وه ( به‌پێى بڕگه‌ى ٤ له خاڵى ٢٢ ى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان) هه‌روه‌ك هه‌مان خاڵ بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى دا بۆ دیارى كردنى سنورى نێوان عێراق و توركیا، هه‌روه‌ك ده‌رباره‌ى گه‌لى كورد و له خاڵه‌كانى ٦٢، ٦٣، ٦٤ دا هاتووه كه له‌ماوه‌ى ٦ مانگدا شوێنه كوردنشینه‌كان كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاواى فورات و باشوورى ئه‌رمینیا و باكورى سنورى نێوان توركیا و سوریا و عێراق نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌كیان بدرێتێ و پاشان له‌ماوه‌ى ساڵێكدا ئه‌گه‌ر ویستیان له توركیا جیا ببنه‌وه و توانییان ئه‌وه جێبه‌جێى بكه‌ن ئه‌وا سه‌ربه‌ستیان ده‌درێتێ و له‌وكاته‌یشدا هاوپه‌یمانه‌كان ڕێگر نابن له خواستى كورده‌كانى موسڵیش بۆ چونه ناو ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر ویستیان( بنواڕه د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص١٢ ). به‌ڵام توركیا ئه‌وه‌ى به‌جێ نه‌هێنا و له‌لایه‌كى تریشه‌وه كورده‌كان به‌هۆى جیاوازى ناوچه‌گه‌ریه‌وه كورده‌كانى عێراق زیاتر له عه‌ره‌به‌كانه‌وه په‌یوه‌ندى ئابووریان به‌هێز تر بوو و جیاوازیان له‌گه‌ڵ كورده‌كانى ناو توركیادا هه‌بوو هه‌ربۆیه هه‌ڵوێسته‌كانیان جیاواز بوو، توركیاش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كاندا له‌به‌ر كێشه و داواكاریه‌كانى بۆ ولایه‌تى موسڵ چه‌ند دانیشتنێكى تریش ساز كرا كه یه‌كێك له‌و دانیشتنانه به لۆزان ده‌ناسرێت كه له ٢٤/٧/١٩٢٣ دا به‌سترا له سویسرا كه له به‌ندى دووه‌مدا ده‌ڵێ هێڵى سنوورى نێوان عێراق و توركیا به ڕێككه‌وتنێكى وورد دیارى ده‌كرێت له‌ماوه‌ى ٩ مانگدا و له‌كاتى نه‌گه‌یشتن به ئامانج ده‌درێته كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان. به‌م شێوه‌یه هه‌موو به‌نده‌كانى په‌یمانى سیڤه‌ریان شۆرده‌وه و بێ هیوایى گه‌لى بنده‌سته‌ى كورد دیسان سه‌رى هه‌ڵدایه‌وه (بنواڕه د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص٣١٧ )٠
٥ - ڕێككه‌وتننامه‌ى سان ڕیمۆ ـ له‌كاتى لێدوانه‌كانى فه‌رنسا و به‌ریتانیا له‌سه‌ر نه‌وت له ١٨ ى نیسانى ١٩١٩ دا ڕێككه‌وتننامه‌ى بیرنجیه لونك به‌سترا و به‌پێى خاڵى ٤ فه‌ره‌نسا به‌شى ئه‌ڵه‌مانیا وه‌رده‌گرێت له نه‌وتى توركى له موسڵ كه ٪٢٥ بوو و كاتێك كلیمنسۆ به‌كاره‌ساته‌كه‌ى زانى ئه‌م په‌یمانه‌ى ره‌فز كرد و هه‌روا مایه‌وه تا وازى له‌كار هێنا، و له ٢٥ ى نیسانى ١٩٢٠دا بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یمانه له ئه‌نجامى لێدوانه‌كاندا په‌یمانى سان ڕیمۆ به‌سترا كه ڕێژه‌ى فه‌ره‌نسى له سه‌ر نه‌وتى هه‌موو عێراق دیارى كرا نه‌ك ته‌نها موسڵ و ولایه‌تى موسڵ بوو به به‌شى به‌ریتانیا( د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص٩ )٠
٦ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص٥ ٧ - د.كمال مضهر أحمد ـ صفحات من تاریخ العراق المعاصر ـ بغداد١٩٨٧ ص ٤٧ ٨ - جلال طالبانى أغد و دیمقراطي و حرمان شعب حتى من حق الحلم؟ ١٩٨٩ ص ٢٩٩ ٩ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص٧٠ ١٠ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص٧٧ ١١ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص١٢٩، ١٣٠ ١٢ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص١٧١ ١٣ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص١٧٣
khaledfaraj@hotmail.com
برای ئازیز ئه‌و كاته‌ت باش ویكیپیدیا زانیارینامه‌یه‌كی ئازاده بۆ هه‌مووانه و له هه‌مووانه. ئه‌گه‌ر بكریَت پیَناسه‌ی هه‌ر شتیَكی جیهان یاخود كوردستان لیَره‌دا بلاَو بكه‌یته‌وه زۆر سوودمه‌ند ده‌بیَت. پیَم وایه وتاری سیاسی و پرۆپاگنده‌ی سیاسی شویَنی گونجاوتری هه‌یه له سایته سیاسی و رۆشنبیریه كوردیه‌كان تیایدا بلاَوبكریَنه‌وه. مه‌به‌ست له ویكیپیدیای ئازاد ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بانكب زانیاری كوردیه كه تائیَستا وه‌ك ئینسایكلۆپیدیا بریتانیكا و ئینسایكملۆپیدیاكانی زمانه‌كانی تری جیهان بوونی نییه. ئه‌م پرۆژه كوردیه نۆبه‌ره‌ی ئینسایكلۆپیدیای كوردیه. ئه‌گه‌ر بكریَت به‌شداربووانی به‌ریَز خۆیان له چوارچیَوه‌ی پیَناسه‌كان (زانستی، سیاسی، رۆشنبیری، میَژووی و هونه‌ری و تاد) رابگرن زۆر سوودبه‌خش ده‌بن. سوپاس بۆ ماندوبوونتان.
دڵسۆزتان: عه‌بدولرِه‌زاق بۆتانی هه‌ولیَر 4-12-006
برای ئازیز ئه‌و كاته‌ت باش ویكیپیدیا زانیارینامه‌یه‌كی ئازاده بۆ هه‌مووانه و له هه‌مووانه. ئه‌گه‌ر بكریَت پیَناسه‌ی هه‌ر شتیَكی جیهان یاخود كوردستان لیَره‌دا بلاَو بكه‌یته‌وه زۆر سوودمه‌ند ده‌بیَت. پیَم وایه وتاری سیاسی و پرۆپاگنده‌ی سیاسی شویَنی گونجاوتری هه‌یه له سایته سیاسی و رۆشنبیریه كوردیه‌كان تیایدا بلاَوبكریَنه‌وه. مه‌به‌ست له ویكیپیدیای ئازاد ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بانكب زانیاری كوردیه كه تائیَستا وه‌ك ئینسایكلۆپیدیا بریتانیكا و ئینسایكملۆپیدیاكانی زمانه‌كانی تری جیهان بوونی نییه. ئه‌م پرۆژه كوردیه نۆبه‌ره‌ی ئینسایكلۆپیدیای كوردیه. ئه‌گه‌ر بكریَت به‌شداربووانی به‌ریَز خۆیان له چوارچیَوه‌ی پیَناسه‌كان (زانستی، سیاسی، رۆشنبیری، میَژووی و هونه‌ری و تاد) رابگرن زۆر سوودبه‌خش ده‌بن. سوپاس بۆ ماندوبوونتان. دڵسۆزتان: عه‌بدولرِه‌زاق بۆتانی هه‌ولیَر 4-12-006
Ev rûpela gotûbêjê ye ji bo bikarhênerên nediyarkirî ku hîn hesabekî xwe çênekirine an jî bi kar nayînin. Ji ber vê yekê divê em wan bi navnîşana IPyê ya hejmarî nîşan bikin. Navnîşaneke IPyê dikare ji aliyê gelek kesan ve were bikaranîn. Heger tu bikarhênerekî nediyarkirî bî û bawer dikî ku nirxandinên bê peywend di derheqê te de hatine kirin xêra xwe ji xwe re hesabekî veke an jî têkeve da ku tu xwe ji tevlîheviyên bi bikarhênerên din re biparêzî.