Gotûbêj:Hellebce
Ev rûpela gotûbêjê ji bo nîqaşên li ser pêşvexistina Hellebce ye. Ev ne forumek e ku li ser mijara gotarê nîqaşên gelemper li dar bixin. |
Polîtîkayên gotaran
|
Çavkaniyê lê bigere: Google (kitêb · nûçe · zanyarî · wêneyên azad · WP çavk) · JSTOR · NYT · Kitêbxaneya WPyê |
Helebce bû Helepçe, çima?
[çavkaniyê biguhêre]Navê Helebce di besha soranî de Helebce ye, ne Helepçe. Tîpguheriya navî jî bi awayê navneteweyî Halabja ye, ne Halapcha. Çavkaniya ji bo guhartina navî kîjan e? Silav --MikaelF 12:10, 14 adar 2009 (UTC)
Hevalno, ev çi ye?
[çavkaniyê biguhêre]بازرگانیی و جم و جۆڵی فرانس ڤان ئه‌نرات*
نووسینی ئارنۆڵد کارسکێنس وه‌رگێڕانی له هۆڵه‌ندییه‌وه کامه‌ران ئه‌حمه‌د kameran.ahmad@gmail.com کات ، ڕۆژی هه‌ینی 18 ژه‌نیوه‌ری 1991 ه . جه‌نگی که‌نداو پێی ناوه‌ته دووه‌مین ڕۆژه‌وه. له‌و کاتانه‌دا له ناو لۆبی ئوتێل ڕه‌شید له به‌غداد که ته‌نها جێگه‌یه‌ک بوو بۆ ژورنالیسته بیانییه‌کان که ڕووی تێبکه‌ن، چاوم به پیاوێکی پۆشته و ته‌مه‌ن مام ناوه‌ندی که‌وت، باڵای شتێک له‌مه‌تر و 80 سم که‌متر بوو. له ناو ڕاڕه‌وه‌که‌دا ڕادیۆیه‌کی سۆنی شه‌پۆل کورتی له ده‌ست دا بوو که به‌رده‌وام گوێی لێده‌گرت . خۆی وه‌ک فرانز ناساند. له ده‌ره‌وه وێستگه‌ی سه‌ره‌کی کاره‌با هێرشی توندی کرایه سه‌ر و ڕاکێتێک به‌لای نیشانه‌ی خۆی که کۆشکی سه‌ددام حسێن بوو هاژه‌ی کرد. فرانز و من چاوه‌ڕوانی زرمه‌که.بووین ، ئه‌و کاتانه هه‌ردووکمان له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌کانی ناو لۆبیهکه جێی خۆمان کرده‌وه. ئه‌و خۆی وه‌ک خه‌مخۆرێکی گه‌وره‌ی کێشه‌ی عێراق نیشان ئه‌دا: " ئه‌گه‌ر مێژووی عێراق بزانیت ، تێئه‌گه‌یت که بۆچی کوێت سه‌ر به عێراقه." باقی ووته‌کانی ئه‌و وتووێژه‌م دێنه‌وه یاد. فرانز نه‌یده‌ویست که من سه‌رخه‌تی باسه‌کان یاداشت یان تۆمار بکه‌م، ده‌ستی به ڕیشیدا ئه‌هێنا و ووتی: " جه‌نگ پێویست نییه و فووی دایه ڕقی خۆی دژ به ئه‌مریکییه‌کان . دوای کاتێکی زۆر دره‌نگ تێگه‌یشتم که ئه‌و ڕقه‌ی دژ به ئه‌مریکییه‌کان له کوێوه‌یه.به پێی یادهکانم فرانز له ناو لۆبییه‌که دیار نه‌ما و به‌وپێیه‌ش له بیرکردنه‌وه‌مدا. جه‌نگ به توندی ئه‌چێته پێش و دوای سێ ڕۆژ له‌گه‌ڵ چه‌ند ژورنالیستێکی که‌مدا که مابووینه‌وه خراینه ئه‌ودیو سنووره‌وه به‌ره‌و ئوردون. لانی که‌م دوو هاوکاری ئه‌وروپایی تر پیته‌ر ئارنێت( Peter Arnett ) له ( CNN) و ڕاپۆرتده‌ر ئه‌لفۆنسۆ ڕۆیۆ( Alfonso Rojo ) له ڕۆژنامه‌ی ئیسپانی ( El Mundo) مافی مانه‌وه‌یان هه‌بوو. له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند هه‌فتانه‌دا ڕۆیۆ چه‌ند دیداری جیاوازی له‌گه‌ڵ فرانز دا بووه و ڕاپۆرتێکی که له کتێبی بڵاوبووه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دایه ( Reporter in Baghdad )-ڕاپۆرتدهرێک له به‌غداد- . لێ سازداوه. جێی سه‌رنجدانه که ڕۆیۆ له کتێبه‌که‌یدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که فرانز ئه‌ڵمانی نییه و به‌ڵکو هۆڵه‌ندییه و ناویشی ( فرانس)ه . له‌وه‌ش سه‌رنج ڕاکێشتر ئه‌وه‌یه که فرانس له پرۆژه‌یه‌کی سوپایی زۆر نهێنی دا کار ئه‌کات . سه‌رچاوه‌کانی ڕۆیۆ له سه‌ر فرانس ئه‌ڵێن که" زۆربه‌ی کات و به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ددام دا هه‌بووه و جنسیه‌ی ئه‌مریکی و هۆڵه‌ندی و عێراقیشی هه‌یه " . ڕۆیۆ له کتێبه‌که‌یدا ئه‌ڵێت که فرانس ئه‌ندازیاره. له شووقه‌یه‌کی شه‌قامی حه‌یفا له به‌غداد نیشته‌جێیه و ئوتۆمۆبیلێکی (Oldsmobile ) و ژنه ئاشقێکی مه‌غریبی هه‌یه. فرانس به پێی سه‌رچاوه‌کانی ڕۆیۆ له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی که کامیل حسێن ی زاوای سه‌ددام سه‌رپه‌رشتی ئه‌کات ڕۆژانه کار ئه‌کات . ته‌له‌فۆنم بۆ ڕۆیۆ کرد ، که ئایا زیاتر له باره‌ی فرانسه‌وه ئه‌زانێت ؟ ڕۆیۆ ووتی : " دڵنیام که ڕاسته‌وخۆ له به‌رامبه‌ر ئوتێل ڕه‌شید وه‌کو ئه‌ندازیار له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی کاری کردووه " . ڕۆیۆ ئه‌ڵێت " کاتێک پرسیارم کرد که زیانه‌کان چه‌ندن کاتێک که بیناکه بۆمب باران کرا عێراقییه‌کان په‌نجه‌یان بۆ ئه‌و ڕاکێشا . پرسیاری لێ بکه ئه‌و زۆر باش ئه‌زانێت که له‌وێ کاری کردووه ". ڕۆیۆ دواین ڕۆژیشی له به‌غداد له یاده : " کاتێک که 8 ی مارس هه‌موو بیانییه‌کان ئه‌بوو عێراق بهجێبهێڵن ، فرانس توانی بمێنێته‌وه" . چه‌ند عێراقییه‌ک ووتیان " ئه‌م پیاوه زۆر شتی باشی بۆ ووڵاتی ئێمه ئه‌نجام داوه هه‌ربۆیه سه‌ددام جنسیه‌ی عێراقی پێ به‌خشیوه " . به بۆچوونی ڕۆیۆ فرانس له ئه‌نجامی درۆ زۆره‌کانییه‌وه خۆی خستۆته گومانه‌وه. " به منی ووت که ئه‌ڵمانییه، به‌ڵام ئه‌و هۆڵه‌ندییه . ئه‌و وای ڕاگه‌یاند کار له ئوتێله‌که‌دا ئه‌کات به‌ڵام ڕاست نه‌بوو. زۆر ژورنالیستم نارد بۆ چێک کردنی به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌کان و لایه‌نه‌کان جودا بوون" . ته‌له‌فۆن کردن بۆ به‌غداد ئه‌سته‌مه و له توانادا نییه . په‌یوه‌ندییه‌کانی ته‌له‌فۆن، تهلهکس هێشتا هه‌ر نییه . ته‌نیا په‌یوه‌ندی کردن له به‌غداوه له ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه له توانادایه . ته‌نیا شتێک هه‌بێت که له‌گه‌ڵ فرانس بدوێم ئه‌وه‌یه که ئه‌و ته‌له‌فۆنم بۆ بکات. هیڵێکم کێشا ! به ناسیاوه‌کانی فرانسم ڕاگه‌یاند که چه‌ند وه‌ره‌قه‌یه‌کی گرنگم پێیه که ئه‌بێت تایبه‌تی به ده‌ستی فرانسی بگه‌یه‌نم ، فێڵه‌که سه‌ری گرت . دوای سێ ڕۆژ فرانس له به‌غداده‌وه ته‌له‌فۆنی کرد . - هه‌لۆ ، تۆ له‌گه‌ڵ فرانس دا قسه ئه‌که‌یت . فرانس هۆڵهندییهکی ڕێک و پێک قسه ئه‌کات . تۆمه‌ته‌کانی ڕۆیۆم بۆ ڕوون کرده‌وه و لێم پرسی کامه‌یان ڕاستن. زۆر که‌می ڕاستن ، بێ مانان . که‌وایه به ده‌قیقی چی ئه‌که‌یت له به‌غداد ؟ ئێمه نووسینگه‌یه‌کمان هه‌یه لێره. ئێمه کاری بۆ ئه‌که‌ین. .هم...بۆ پیشه‌سازی نه‌وتی عێراقی . کارێک له پاڵاوتگه‌کان . ئه‌مه هه‌موویه‌تی . ئێمه ؟ کێیه ؟ هاوکارێکی عێراقی که هه‌مه . ڕۆیشتن و به ته‌نیا به‌جێهێشتنی ئه‌و زۆر ناڕه‌حه‌تم ئه‌کات . وا هه‌ست ئه‌که‌م که کارێکی باشم ئه‌نجام داوه . له عێراق ئه‌مێنیته‌وه ؟ به‌ڵێ ، لێره هێشتا کاری زۆر هه‌یه که ئه‌نجامی بده‌م . فرانس دان ئه‌نێت به مافی ئه‌و پله به‌رزه‌ی که له‌و ووڵاته هه‌یه‌تی . له وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌ی که ئایا ده‌ست به‌سه‌ر بووه وه‌ک ڕۆژئاوایییهکانی تر له نێوان 2 ئۆگست تا سه‌ره‌تای دیسه‌مبه‌ری 1990 . له وه‌لامدا ووتی : نه‌خێر تۆ نهنووسراویت له سه‌فاره‌تی هۆڵه‌ندی ؟ من ئه‌مه‌م هه‌رگیز نه‌کردووه. له هه‌ر شوێنێک بووبێتم. ته‌نیا شتێک که له یانه‌یه‌کی هۆڵه‌ندی ده‌ستت بکه‌وێت ناڕه‌حه‌تییه . خه‌ڵک پرسیاری کراسی ژیان و ڕه‌نگی دهرپێکهت لێئه‌که‌ن. ئه‌مه ڕاسته که ئه‌ڵێن تۆ خۆت بۆ بازرگانێکی ئه‌ڵمانی به‌خشیوه؟ وهلامدانهوهکه ئاڵۆز ئه‌کات : له‌مناوه چه‌ند که‌سی سه‌یری لێیه . قۆڕترین شتم گوێ لێبووه . ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌مه ئه‌ڵین خۆیان به‌رپرسیارن له قسه‌کانیان . من ئه‌مه‌م هه‌رگیز پێنه‌وتوون. هه‌روه‌ک ڕۆیۆ ئه‌ڵێت ، ئایا به ذڵنیایییهوه پاسپۆرتی عێراقی و ئه‌مریکی و هۆڵه‌ندیت هه‌یه ؟ نا ..هاهاها...ئه‌مه به ته‌واوی جوانه. له ڕاستیدا تۆ چ کاره‌یت ؟ ئه‌ندازیار ، ئه‌ندازیاری میکانیک. له‌و باوه‌ڕه‌دام که ته‌نها هه‌شت مانگ له‌و بواره‌دا کارم کردووه و دوای ئه‌مه هیچ کارێکی ئه‌ندازیاریم نه‌کردووه. تۆ ده‌رچووی کوێیت ؟ تۆ واز له‌م پرسیاره بهێنه . ئایا هیچ جارێک چاوت به سه‌ددام که‌وتووه یان قسه‌ت له‌گه‌ڵ کردووه ؟ نه‌خێر ، هه‌رگیز نه‌مدیوه . ئه‌ی زاواکه‌ی کامیل حسێن ؟ ئه‌زانم ئه‌مه کێیه . به‌ڵام نایناسم . تۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کت به پیشه‌سازی سه‌ربازییه‌وه نییه ؟ به دڵنیایییه‌وه نه‌خێر . کۆتایی قسه‌کردنه‌کان . دوای ئه‌مه په‌یوه‌ندی کردن له‌گه‌ڵ فرانس ئه‌سته‌مه . به‌رده‌وامم له گه‌ڕان. پرسیارم ئاراسته‌ی ده‌ستبه‌سه‌رێکی هۆله‌ندی کرد که کارکردن بۆ وه‌زاره‌ت خۆجێیانه با مانای کارکردنه بۆ هێزی سه‌ربازی عێراق ؟ له وه‌لامدا ووتی : " نه‌خێر " . ئه‌و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی عێراق و به‌شێکی خوار ئه‌و که ناوی (Techno-corp ) ئه‌ناسێت . کێ کاری بۆ نه‌کردووه ؟ زۆربه‌ی پیشه‌سازییه‌کان بۆ عێراق بایه‌خی ستراتژییان هه‌بوو . پیاوی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌ت و به‌شی ( Techno-corp ) یانی کامیل حسێن، زاوای سه‌ددامه . ده‌ستبه‌سه‌ره هۆڵه‌ندییه‌که که پێی باشه نه‌ناسراو بمێنێته‌وه ووتی : کارگه‌کان له ژێر سه‌رپرشتی ئه‌مدا بێ ئه‌ندازه‌ن. وێستگه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له ته‌رمیه که 40 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌غداوه‌یه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مدایه . ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و کارگانه‌ی که ووزه‌ی کاره‌با دابین ئه‌که‌ن بۆ به‌رهه‌م هێنانی بۆمبی کیمیایی. له کۆتاییدا هه‌موویان دێنه‌وه ژیر سه‌رپه‌رشتی (Techno-corp ) یانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی سه‌ربازی . ته‌نانه‌ت کارگه‌کانی پاشماوه و زبڵ ، و کارگه‌کانی سه‌ربڕینی مریشک ، کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی تراکتۆر تا ئه‌گه‌نه کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئاوی مه‌عده‌نی له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مدان. به‌ڵام سه‌باره‌ت به چیرۆکی فرانس له پاڵاوتگه‌کانی نه‌وت، ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ره نیشانه‌ی پرسیار داده‌نێت، بۆ ئه‌م کاره که‌سی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه . سه‌فیر ڤان دام ، دیپلۆمات له عێراق تاوه‌کو ساڵی 1990 هیج فرانسی له یاد نییه : " زۆر سه‌رم سورئهمێنی له‌وه‌ی که چه‌ند هۆڵه‌ندییه‌ک له به‌غداد بوون و هیچ پهیوهنییهکیان له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌کردووه. من هیچ شتێکم له‌م که‌سه نه‌بیستووه ". ڤان دام، که ئێستا سه‌فیری هۆڵه‌ندایه له قاهیره زۆر پێی سه‌یره که فرانس ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌کراوه . " له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سه‌رکردنه‌کاندا ته‌نیا ئه که‌سانه مافی هاتوچۆیان بۆ عێراق و ده‌ره‌وه‌ی هه‌بوو که چه‌ند کارێکی تایبه‌تیان ئه‌کرد " . فرانس کێیه ؟ چی کردووه و چی ئه‌کات ؟ له ڕێگای ئه‌م و ئه‌وه‌وه توانیم بگه‌مه به‌شێکی ڕێڕه‌وی ژیانی فرانس . فرانسیسکۆس کۆرنهلیس ئهدریانوس ڤان ئه‌نرات له 09 ی ئۆگستی 1942 له دایک بووه له دهنهێڵدهر .که‌وایه ئێستا ته‌مه‌ن 48 ساڵه. له دهنهێڵدهر ( HBS )ته‌واوکردووه. دوایی ئه‌مه به‌رده‌وام ماڵی له گواستنه‌وه‌دا بووه . له نێوان ساڵه‌کانی 1962 تا ساڵی 1973 له شاره‌کانی فێڵسن، برێدا، بێڤهرڤایک، رایسوایک، کاپێللا ئان ده ئایسڵ ، ئه‌مسته‌ردام ژیاوه . له ساڵی 1973 به‌ره‌و ژنێف سه‌فه‌ری کردووه. وه‌کو پیشه ئامۆژگاری ته‌کنیکی داوه. ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌یان سه‌رنجی ئه‌وه‌ی دابوو که : " گه‌نجێکی داخراو بووه ، زۆر که‌م ده‌رباره‌ی کاره‌کانی به که‌سانی تر وتووه" .به پێی قسه‌کانی ئه‌م که‌سه فرانس له خوێندنی ئه‌ندازیاری به‌رده‌وام نه‌بووه. . " ئه‌و زیاتر له خۆ هه‌وڵدانی خۆیی به‌رده‌وام بووه " . ڤان ئه‌نرات بیست ساڵ له‌مه‌و پێش ژنێکی پۆڵه‌ندی هێناوه. له‌گه‌ڵدا ئه‌ودا کوڕێکی ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵیان هه‌یه . ئه‌وان لێک جیابوونه‌ته‌وه. به‌ڵام هێشتا نه‌ک به شیوه‌یه‌کی ڕه‌سمی .ژن و کوڕه‌که‌ی له سویسرا ئه‌ژین. له سالانی حه‌فتاکاندا بۆ یه‌که‌مین جار ڤان ئه‌نرات سه‌ردانی به‌غدادی کردووه. له‌و کاتانه‌دا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ بۆ نووسینگه‌یه‌کی ئه‌ندازیاری ئیتالیایی- سویسری (Ingeco ) کاری کردووه. پاش هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی عێراق- ئێران له ساڵی 1980 ئه‌و نووسینگه‌یه کاره‌کانی خۆی له به‌غداد ڕاگرتووه. فرانس گه‌راوه‌ته‌وه سویسرا. (Ingeco ) به‌هۆی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێرانه‌وه ئیفلاسی کردووه و فرانس کاری خۆی گوێزاوه‌ته‌وه بۆ (KTI ) . (KTI ) دامه‌زراوێکی ئه‌ندازیاری کیمیایی نێونه‌ته‌وه‌یی هۆڵه‌ندی - ئه‌مریکییه. (KTI ) کاری ده‌مه‌زراندن ناکات به‌ڵکو نه‌خشه‌ی کارگه‌کانی کیمیایی ئه‌کیشێت. ئه‌م نووسینگه‌یه له چه‌ند شوێنی تر وه‌ک هۆڵه‌ندا ، هیندستان، ئیندۆنیسیا، سینگاپۆره لقی هه‌یه. له سینگاپۆره(KTI ) لقێکی نووسینگه‌که‌ی هه‌یه که تایبه‌ته به رۆژهه‌ڵاتی دوور . فرانس له‌وێ وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕکردن (Marketing Manager ) کاری کردووه. ئه‌م کاره به پێی به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای (KTI ) که J.L.de Blieck ه ئه‌ڵێت : " ئه‌م کاره بریتییه له سه‌ردان کردنی کریار و کارگه گه‌وره‌کانی کیمیایی و پترۆ کیمیایی و تێڕوانین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که به‌رهه‌مه‌کانی ئێمه‌یان پێویست نییه . ڕوو به‌ڕووی زۆر کارگه ئه‌بیته‌وه به دڵنیایی " . فرانس ماوه‌ی ساڵ و نیوێک له سینگاپۆره کاری کردووه. بازاڕ له خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ڕووی له دابه‌زین کرد و نووسینگه‌که داخرا. ئه‌مجاره‌یان فرانس گوێزرایه‌وه بۆ میلان .له میلانیش هه‌مان کاری بازاڕکردنی بۆ کردین . له‌م کاره‌شیاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو" به پێی قسه‌کانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره. به‌ڕێوه‌به‌ری (KTI ) هیچ ده‌رباره‌ی چالاکییه‌کانی ڤان ئه‌نرات ئاگادار نییه له‌م ماوه‌یه‌دا ." ئه‌مه ناکرێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی ته‌واوه‌تی (KTI ) دا بووه. به‌ڵام فرانس هه‌ر له ساڵی 1984 ه‌وه له سینگاپۆره یه‌که‌مین کاری سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌ستپێکردووه له ژێر ناوی (FCA Contractor ) . ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌یان ووتی : " من سه‌ردانی فرانسم کرد و ئه‌و کارتی سه‌ردانی کردنی خۆی پێ نیشاندام که له ژێر ناوی ( FCA Contractor)بوو ". فرانس له کاتی به‌جێهێشتنی (KTI ) له ساڵی 1986 چه‌ند کۆنتراکتی پێویستی خۆی له جیهانی بازرگانی کیمیایییه نێونهیهوهیهکاندا پێک هێنابوو . له 27 فێبریوه‌ری 1986 فرانس (FCA Contractor ) ی له (Bisssone )y به‌شی زمان ئیتالیایی ووڵاتی سویسرا دامه‌زراند. که (FCA Contractor ) کورتکراوه‌ی (Franciscus Cornelis Adrianus ) ه . ئه‌گه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ته‌له‌فۆن بۆ ژنه‌که‌ی بکه‌م ، ئه‌ڵێت که ئه‌م دامه‌زراوه‌یه نووسینگه‌یه‌کی ئامۆژگاری کردن بوو له بواری به‌رهه‌م هێنانی پترۆکیمیایی. به‌م شێوه‌یه یه‌ده‌که‌کانی کارگه‌ی ئه‌سفه‌لتی له عێراق ده‌سته‌به‌ر کرد . لانی که‌م ئه‌مه ووته‌کانی ژنه‌که‌ی ڤان ئه‌نراته. هاوسه‌ره‌که‌ی ڤان ئه‌نرات له سویسرا تۆمه‌ته‌کانی فرانس فه‌رامۆش ئه‌کات و ئه‌ڵێت : " ئه‌و کاری بۆ سه‌ددام کردووه ؟ ، قسه‌ی قۆڕ ! ئه‌گه‌ر ئه‌و به ڕاستی له پیشه‌سازی جه‌نگدا کاری بکردایه پیاوێکی زۆر گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بوو. به‌ڵام کاره‌کانی به باشی به‌ڕێوه ناچن. کۆتایی ژه‌نیوه‌ری فرانس ناچار بوو که 3000 دۆلار له که‌سێکی بیابانی قه‌رز بکات . من ئه‌و پاره‌یه‌م گه‌ڕانده‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌و شێوه‌یه هاوڕێی سه‌ددام حسێن بێ که‌وایه گیروگرفتی مالی نابێت " . پاش ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م دوای ئه‌م ته‌له‌فۆن کردنه بۆم ده‌رکه‌وت که ده‌زگای گومرکی ئه‌مریکییه‌کان ساڵانێکی زۆر پێشتر لێکدانه‌وه‌یه‌کی تریان هه‌بووه. له سه‌ر خواستی ده‌زگای گومرکی ناوبراو پۆلیسی دژ به تیرۆری ئیتالیایی له ساڵی 1987 ه‌وه به دوای بازرگانیکردنه‌کانی فرانس ڤان ئه‌نرات که‌وتوون. فرانس به شێوه‌یه‌کی دانه‌بڕاو هاتوچۆی له نێوان ئه‌وروپا و ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق کردووه. جه‌نگی عێراق و ئێران گه‌یشتۆته ترۆپکی خۆی . سه‌ددام حسێن وا خۆی ئه‌بینێ که پێداویستی به چه‌کی قورسه له وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر فشاری سوپای شۆڕشی ئێرانی . عێراقییه‌کان گازی ژه‌هراوی به‌کارئه‌هێنن له به‌رامبه‌ر هێزی سه‌ربازی خومه‌ینی له شاری خوڕه‌م شه‌هر له ساڵی 1987 و له به‌رامبه‌ر شارۆچکه‌ی کوردی ی هه‌ڵه‌بجه له ئۆگستی** 1988 ، که پاش هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌رکه‌وت که هه‌زاران که‌س گیانیان له ده‌ست داوه. ئایا فرانس ڤان ئه‌نرات ئه‌م ماددانه‌ی بۆ ئه‌م شه‌ڕه گازاوییه به عێراق گه‌یاندووه ؟ له جه‌نیوه‌ری 1989 ڤان ئه‌نرات له میلان ده‌ستگیر کرا له سه‌ر داوای ئۆفیسه‌رێکی داد له به‌لتیمۆر ( ئه‌مریکا ). شکاتکردنکه: به‌شداریکردنی ڤان ئه‌نراته له گوێزانه‌وه‌ی نایاسایی مادده‌ی کیمیایی بۆ عێراق . که بریتییه له کڕینی 538 ته‌ن مادده‌ی(Thiodiglycol) له نێوان ساڵانی 1987 و 1988. ڤان ئه‌نرات ئه‌و کاتانه سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌وروپای دامه‌زراوی ئه‌مریکی (NU Kraft Mercentile Corporation ) له برۆکلین و نیویۆرک. (NU Kraft ) و ڤان ئه‌نرات ئه‌م ماددانه‌یان له کارگه‌ی (Alcolac ) کڕیوه له شاری بهلتیمۆری ( Baltimore ) ئه‌مریکی .مادده‌ی (Thiodiglycol) له‌گه‌ڵ (Zoutzuur ) تێکه‌ڵ ئه‌کرێت و گازی ژه‌هراوی مۆسته‌ردگاز ( خه‌رده‌ل) لێ به‌رهه‌م دێت. گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی (Thiodiglycol) بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ته‌نها به ڕێگه‌پێدانی زۆر دیاریکراو ئه‌بێت . که ئه‌مه‌ش ته‌نها که‌نه‌دا و چه‌ند ووڵاتی دیاریکراوی ئه‌وروپی ئه‌گرێته‌وه. به ته‌زویرکردنی به‌ڵگه‌کانی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی مادده‌کان توانرا بڕی 130 ته‌ن له ئه‌نتڤێرپن به‌ره‌و به‌نده‌ری عه‌قه‌به له ئوردون بگوێزرێته‌وه و له‌وێشه‌وه بگاته عێراق. ڕاسته‌وخۆ دوای دیارنه‌مانی ڤان ئه‌نرات له پشت شیشه‌کانی زیندانی پۆلیسی میلان وه‌زاره‌تی گشتی ئه‌مریکا ( لێره مه‌به‌ست له وه‌زاره‌تی داده ) ده‌ستی کرد به گه‌ڕان تا ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی. ئه‌مه ڕێزی لێ نه‌گیرا. بازرگانی کردن به مادده‌ی(Thiodiglycol) که له بواری پیشه‌سازی ڕستن و چنین دا به‌کار ئه‌هێنرێت له ئیتالیا جێی سزادان نییه. دوای شه‌ش مانگ له بێنه و به‌ره‌ی یاسایی فرانس ئازاد کرا. ئه‌مریکییه‌کان به‌مه په‌ست بوون . ئه‌گه‌ر ته‌له‌فۆن بۆ ده‌نیس باس (Dennis Bass ) کارجێکهری سینایۆری تایبه‌ت له به‌لتیمۆر بکه‌م ، ئه‌وا ئه‌ڵێت هێشتا بڕیاری ته‌سلیم کردنه‌وه له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کان کاری پێده‌کرێت. " پاش ئازاد کردنی ڕای کرده ده‌ره‌وه‌ی ووڵات. ئیتالیا که یه‌که‌مین جار ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی ڕه‌د ئه‌کرده‌وه دوای ئازاد کردنی ئاماده‌یه به خواستی ئێمه. به‌ڵام ئه‌و کات باڵنده‌که فڕی بوو ! ". ده‌نیس باس سه‌رقاڵی کارکردنه له بواری گه‌ڕان به دوای ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نایاسایی مادده کیمیایییه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا . ده‌رباره‌ی ڕۆڵی ئه‌و راکردووه هیچ دوودڵییه‌کی نییه. " فرانس ڤان ئه‌نرات به بۆچوونی ئێمه نوێنه‌ری ڕاسته‌وخۆی ڕژێمی عێراقه . ئه‌و هه‌وڵی ده‌سته‌به‌رکردنی چه‌ند مادده‌یه‌کی تری داوه بۆ به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی کیمیایی، هاوشان له‌گه‌ل مۆسته‌ردگاز هه‌روه‌ها جۆره‌کانی گازی ئهعصابیش . ئێمه دڵنیایین که ڕژێمی عێراق پێی ڕاگه‌یاندووه : " ئێمه ئه‌م مادده‌یه‌مان ئه‌وێت، بڕۆ بیکڕه و بیهێنه ئێره " . " له سالانی 1984 و 1985 دا کاتێک ڤان ئه‌نرات له ســـــــــینگاپۆره نیشته‌جێ بوو. مادده‌ی (Thiodiglycol) له یابانه‌وه به‌ره‌و عێراق گواستۆته‌وه. لێره قسه له بڕێکی که‌م ئه‌کرێت. ته‌نها کارگـــــــــــــــهیهک که بڕێکی زۆر بتوانێت ته‌سلیم بکات له به‌رامبه‌ر نرخێکی هه‌رزان (Alcolac ) بووه له به‌لتیمۆر. ولیه‌م وێبستێر ( William webster) بهڕوێوهبهری ( CIA) له چاوپێکه‌وتنێکدا پێش کاتێکی که‌م له جه‌نگی که‌نداو ڕایگه‌یاند که عێراق خاوه‌نی هه‌زاران ته‌ن چه‌کی کیمیایییه. سه‌ددام حسێن ووتی که ووڵاته‌که‌ی 1005 ته‌ن گازی ژه‌هراوی کیمیایی هه‌یه له‌گه‌ڵ 11.000 گولله‌ی پڕ له گازی ژه‌هراوی. ئهستهمهمه به دوای ئه‌وه‌دا بچیت که کامیان ڕاست ئه‌که‌ن. به پێی ده‌نیس باس له هه‌ر بارێک‌دا بێت ڤان ئه‌نرات گه‌وره‌ترین ده‌سته‌به‌رکه‌ری مادده‌کان بووه. 538 ته‌ن مادده‌ی(Thiodiglycol) که ڤان ئه‌نرات له سالانی 1987 و 1988 دا به عیراقی گه‌یاندووه له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵه‌ی ( Zoutzuur) دا 700 ته‌ن موستهردگاز پێک ئه‌هێنن. ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی ئه‌مریکییه‌کان له به‌رچاو بگرین ئه‌وا به‌شی ڤان ئه‌نرات سێ له‌سه‌ر چوار پێک ئه‌هێنێت له دابین کردنی عه‌مباره‌کانی گازی ژه‌هراوی کیمیایی . مۆسته‌ردگاز وه‌کو گازی شه‌ڕکه‌ر به‌کار ئه‌هێنرێت له مه‌یدانی جه‌نگدا: ته‌نیا بڕێکی که‌م له سه‌ر پێست ئه‌بنه سوتانه‌وه‌ی ( Blaren ) و له کاتی هه‌ڵمژینی ئه‌بێته سوتانه‌وه‌ی سییه‌کان: ته‌نیا نیو گرام لێی ئه‌توانێت کوشنده بێت. ووته بێژی کاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ده‌نهاخ خۆی له بێده‌نگی ئه‌دا. " ئێمه به‌شداری کێشه دادگایییه تایبه‌ته‌کان ناکه‌ین . داوای ته‌سلیم کردنه‌وه له ئیتالیا کراوه . له هۆڵه‌ندا هیچ کهنسێکی وا له ئارادا نییه . ئێمه هاوڵاتیانی خۆ به که‌سانی بێگانه ناده‌ین." ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ڤان ئه‌نرات ئه‌گه‌ر له عێراق به‌ره‌و هۆڵه‌ندا هه‌ڵهات ئه‌وا لێره به ئازادانه ئه‌توانێت بسوڕێته‌وه؟ ووته‌بێژه‌که : " نه‌خێر، ئه‌و جێی سزایه له هۆڵه‌ندا وه‌ک که‌سێک که کارێکی ئه‌نجام دابێت که جێێ سزادان بێت له‌و ووڵاته و له هۆڵه‌نداش هاوسه‌نگ ئه‌کرێت وه‌ک تاوانێک. جارێکی تر ته‌له‌فۆن بۆ ژنه‌که‌ی فرانس ڤان ئه‌نرات ئه‌که‌مه‌وه له سویسرا . ئه‌و ئه‌ڵێت: " له زیندانی میلان فرانس ووتی که ئه‌و پیاوێکی بچوکه . ئه‌بوایه سزا له جیاتی پیاوه گه‌وره‌کان بدات. ئه‌مریکییه‌کان هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاند . نه‌یانووت که باره‌کان به‌ره‌و کوێ ئه‌ڕۆن . یاری میکی ماوسیان له‌گه‌ڵ کرد ". به بۆچوونی ده‌نیس باس فرانس ڤان ئه‌نرات ی هۆله‌ندی گه‌وره پیاوی پشت په‌رده بووه. ئه‌و پیاوه‌ی که داوه‌کانی له ده‌ستدایه " ئه‌و ده‌ستی کرد به قاچاخچێتی به‌ره‌و عێراق . ڕووی کرده لای یانابییهک که ناوی تاناکا( Tanaka)یه که ڤان ئانراتی له سینگاپۆره ناسیوه. به پێی ڤان ئه‌نرات ئه‌بوایه تاناکا بچێت بۆ (NU Kraft ) و ئه‌م دامه‌زراوه‌ش چووه لای کارگه‌ی ( Alcolac ) تا ئه‌مره‌که به‌جێبهێنن. به پێی ده‌نیس باس( Dennis Bass) شکاتکردنهکه له ڤان ئه‌نرات زۆر جدییه. سه‌رپه‌رشتیارانی ( NU Kraft) که ڤان ئه‌نرات له میلان نوێنه‌ری بوو دانی به هه‌ڵه‌که‌دا ناوه. تاناکا که له‌گه‌ڵ ڤان ئه‌نرات له ته‌زویر کردنی به‌ڵگه‌کانی گواستنه‌وه‌دا کاری کردووه ئێستا له زیندانه . ئه‌و به زیندانیکردنی 27 مانگ و سزای مالی 6000 دۆلار سزا درا . ئایا ڤان ئه‌نرات له هۆڵه‌نداشه‌وه قاچاخچێتی کردووه ؟ ده‌نیس باس : " تا ئه‌و جێیه‌ی من بزانم نه‌خێر، به‌ڵام له بازرگانی نێو نه‌ته‌وه‌یی به مه‌وادی نایاسایی کیمیایی ڤان ئه‌نرات وه‌ک ماسییه‌کی گه‌وره وایه ! " دوای ئازادکردنی له ئۆگستی 1989 فرانس ئیتالیای به‌جێهێشت ، تا له عێراق بگیرسێته‌وه.