Surçî

Ji Wîkîpediya, ensîklopediya azad.
Jump to navigation Jump to search

Surçî av hozaka mazna kurdana lسوورچی ھۆزێکی کوردیی نیشتەجێی باشووری کوردستانە. سورچییەکان بەزۆری لە قەزاکانی سۆران،ئاکرێ و شەقڵاوە نیشتەجێن.

ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەکنەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن.

جوگرافیا و تیرەکان

عەشیرەتی سورچی بەسەر دوو ناوچە دابەشبووە، سورچیی بادینان و سورچیی سۆران . سورچیی بادینان لەئاکرێ و بجیل و ڕۆڤیان و گوندەکانی دەوروبەریان نیشتەجێن، بەشێکی کەمیش لە بەردەڕەش نیشتەجێن. سورچیی سۆران لە ھەریر، خەلیفان، کەورگۆسک و سۆرانو گوندەکانی دەوروبەریان نیشتەجێن. سورچییەکان زمانێکی تاڕادەیێک جیایان ھەیە لە سۆرانی و بادینی بەڵام زیاتر بادینی بەکار دێنن، بەتایبەتی سورچیی بادینان کە زیاتر دەچێتەوە سەر بادینی، بەڵام شێوازی قسەکردنیان جیایە. زێی گەورە (زێی بادینان) سورچیی بادینی و سۆرانی لەیەکتر جیادەکاتەوە، شوێنی جوگرافیای ئەم عەشیرەتە لە ڕۆژھەڵاتەوە سیده‌كان و قەزای سۆران و ھەریر، لە باکوورەوە چیای پیرس و ئاکرێ لە ڕۆژئاواوە ڕۆڤیان و بەردەڕەش، و لە باشوورەوە ھەولێر و مەخموور.